١٩ شوبات ٢٠٢٦ - ١٤:٠١
Source: Mehrnews
ئامادەیی ئاژانسی ئەتۆمی بۆ پێکهێنانی چوارچێوەی دانوستانی ئێران و ئەمریکا

بەڕیوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە گفتوگۆ لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران، ئامادەیی ئەو ناوەندەی بۆ ئاراستەکردنی پاڵپشتی و هاوکاری لەپێناو پێکهێنانی چوارچێوەی دانوستانی ڕاگەیاند.

 ڕافائێل گرۆسی، بەڕیوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە پەیوەندییەکی تەلەفونی لەگەڵ سەید عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، سەبارەت بە دوا گۆڕانکارییە هاوپەیوەندەکان بە ڕەوتی دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی ئێران و ئەمریکا گفتوگۆیان کرد.
لەو پەیوەندییەدا و لە وەڵامی تەرکیزی ئێران بۆ ئامادەکردنی چوارچێوەی سەرەتایی و ڕێک‌وپێک بۆ پێشخستنی گفتوگۆکانی داهاتوو لە لایەن عێراقچییەوە، گرۆسی دانوستانەکانی ئیجابی هەڵسەنگاند و ئامادەیی ئاژانسی بۆ ئاراستەکردنی پاڵپشتی و هاوکاری لەپێناو پێکهێنانی چوارچێوەی دانوستانی ڕاگەیاند.

Your Comment

You are replying to: .
captcha